English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا؛ شاندێکی تاقیگەکانی ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی بەشدارییان لە خولێکی CBEPی ئەمریکی کرد
2018-07-19 [04:37 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای ئەوەی شاندێکی ھاوبەشی تاقیگەکانی ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو تەندروستیی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و لە خولێکی ٣ رۆژە بەشدارییان کرد کە رێکخراوی CBEPی ئەمریکی بە بەشداریی تاقیگەکانی سەرجەم پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری کوردستان سازی کردبوو.

 

ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداریی بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون بەڕێوەبەری گشتیی دیوان بە وەکالەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەکالەت و توێژینەوەو بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندیی ڤێتێرنەریی ھەرێم و بەڕێوەبەرانی تەندروستیی ئاژەڵ و کەرەنتینەو ژمارەیەک لە پسپۆڕان سازکرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامانجی سەردانەکەو خولەکەی بەغدا کرا کە تایبەت بوو بە رۆڵی تاقیگەکانی ڤێتێرنەری و تەندروستی لە پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ و سامانی ئاژەڵ و نوێکردنەوەی تاقیگەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و خولی راھێنان لەسەر ئامێری پێشکەوتوو.

 

ئەمەو لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە بڕیارە  بەم زوانە شاندێکی رێکخراوی CBEPی ئەمریکی سەردانی تاقیگەکانی سەر بە ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە بە رۆڵ و پێداویستییەکانی ئەم تاقیگەیانە ئاشنا بن.





ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad