English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێردە و ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەورووپا ستایشی ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر دەکەن
2018-07-19 [04:38 AM]

ZNA- هەولێر


 

شاندێکی نێردە و ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری ئەمنی، لە دیدارێکیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ستایشی ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێریان کرد لە دابینکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری بۆ ھاووڵاتیان.

 

ئەمڕۆ  بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لیوای مافپەروەر "عەبدولخالق تەڵعەت" پێشوازیی لە شاندێکی نێردە و ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری ئەمنی، کرد.

 

لە دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، باسی لە پاراستنی ئەمنییەتی شاری ھەولێر کرد و گوتی، ھەموو ھەوڵێک خراوەتە گەڕ بۆ پارێزگاریکردن لە سەروماڵی ھاووڵاتیان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بەردەوام لە ئەرک و ئامادەباشیدان تا خەڵک لەوپەڕی ئارامیدا بژین.

 

شاندەکەی نێردە و ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری ئەمنی، ستایشی ڕۆڵی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانیان کرد بۆ پاراستنی ئارامیی شاری ھەولێر و ڕایانگەیاند، ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی لە کوردستان بە گشتی و بە تایبەتیش لە ھەولێر ھەیە، جێی دەستخۆشییە و لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کەموێنەیە.

 

"یەکێتیی ئەورووپا، خۆشحاڵە کە لە ناوچەکەدا کوردستان ئارامترین شوێنە و جگە لە دابینکردنی ئەمنییەت بۆ ھاونیشتمانیانی ھەرێم، نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراقی حەواندووەتەوە". ئەمە قسەکانی نێردە و ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەورووپا بوون.





ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad