English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دان كۆتس : نازانین هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر چی رێككه‌وتوون
2018-07-20 [12:00 PM]

ZNA - بەغدا


دوای تێپه‌ڕبوونی چوار رۆژ به‌سه‌ر دیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له‌ هێلسینكی پایته‌ختی فینله‌ند، كه‌ زیاتر له‌ دوو كاتژمێر دریژه‌یكێشا ، به‌ڵام دان كۆتس، به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "نازانم ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر چی كردووه‌و له‌سه‌ر چی رێككه‌وتوون".

كۆتس گوتوویه‌تی: "نازانم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چی روویداوه‌، سه‌رۆك هه‌ندێك بابه‌تی باسكرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه‌، پێموایه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌زانین باسی چیكراوه‌ ، ئاماژه‌ش به‌وه‌شكردووه‌ "هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا به‌ هه‌ماهه‌نگی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و مافی سه‌رۆكه‌ پارێزگاریی له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بكات كه‌ ئه‌نجامیان ده‌دات".

وته‌كانی به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ئه‌مه‌یریكا له‌ كاتێكدایه‌ له‌ رووسیا قسه‌ و باسی زۆر هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر دوو سه‌رۆكه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا چه‌ند بابه‌تێكی دیارینه‌كراو ریككه‌وتنیان كردووه‌‌.





ئەم هەواڵە 4492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad