English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات هێرش بكاته‌ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له‌ عێراق
2018-07-21 [05:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رۆژنامەیەکی عەرەبی هەوڵێکی سەرکەوتووی ئیسرائیل بۆ دیاریکردنی پێگەکانی ئێران لە عێراق کە تاران بەمەبەستی ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەکاریاندەهێنێت ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی ئەلجەریدەی کوەیتی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە: "تەلئه‌ڤیڤ لیستی پێگە سەربازییەکانی ئێرانی لە عێراق دەستکەوتووە. ئەو پێگانە ئاسانکاری بۆ ئێران دەکەن تاکو چەک و تەقەمەنییەکانیان بۆ سووریا بگوازنەوە".

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامە عەرەبییە: "ئیسرائیل وێنە و زانیاری تەواوی لەسەر دەروازەکانی مێهران ، باشماخ و شەلەمچە دەستکەوتووە و نیازیشی هەیە لەکاتی پێویست هێرشبکاتە سەریان".

ئە لجەریدە دەشڵێت، سوپای قودسی ئێران، عێراق وەک پردێک بەکاردەهێنێت تاکو پێدوایستییەکانی بۆ سووریا بگوازێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین سەربازگەی درووست و داگیرکردووە، بەجۆرێک بەشێک لەو سەربازگانە پێشتر لە لایەن ئەمەریکییەکان بەکارهێنراون.

لە ماوەکانی پێشوو، رژێمی سووریا توانی دەستبەسەر یەکتربڕی قونه‌یترا کە هاوسنوورە لەگەڵ بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای ئیسرائیلدا بگرێت.

ئیسرائیل نایەوێت لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێراندا بجەنگێت، بەڵکو پێی باشترە جەنگەکە بۆ عێراق بگوازێتەوە کە بە گووتەی رۆژنامەکە رێڕەوی سەرەکی ئێرانە بۆ سووریا، بۆ ئەمەش ئامادەکاریی کردووە.

دوێنێ هەینی (20/07/2018)  بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ  ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە دژایەتی کردنی هەژموونی ئێران لە سووریا.





ئەم هەواڵە 6337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad