English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا 150 كه‌س كوژراون
2018-07-21 [06:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل بەردەوامە، دوای 110 رۆژ خۆپیشاندانی بەردەوام ئەمڕۆ سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا، ئەوەش لەکاتێکدا 150 فەڵەستینی بە گوللەی سەربازانی ئیسرائیلی کوژراون.

ئەمڕۆ لەدوای بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی، سەدان فەڵەستینی لە نزیک سنووری نێوان کەرتی غەزز  و ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هەندێ سەرچاوە باس لە کوژرانی لانیکەم چوار لە خۆپیشاندەران دەکەن.

سوپای ئیسرائیلیش کوژرانی سەربازێکی راگەیاند و دەڵێت، بە هێرشی ئاسمانی تۆڵەی کوژرانی ئەو سەربازە کراوەتەوە.

ئەوە یەکەم سەربازیی ئیسرائیلییە تاوەکو ئێستا کوژرابێ لەوەتەی لە رۆژی 30-3-2018ـەوە خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکردووە، بەڵام لە هەمان ماوەدا 150 فەڵەستینی کوژراون.



ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماس بە رێکخستنی خۆپیشاندانەکان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، میلیشیا چەکدارەکانی حەماس لە پشت خۆپیشاندانەکانن و ئامانج لێیان شکاندنی سنوورەکانە و دەستدرێژیکردنە بۆ سەر سەربازە ئیسرائیلییەکان.

لە ساڵی 2007ـەوە، لەو کاتەی کە بزووتنەوەی حەماس کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی کردووە، ئیسرائیل گەمارۆی کەرتەکەی داوە و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە -کە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەسن- لە رەوشێکی ئابووری خراپدا دەژین.

 





ئەم هەواڵە 6547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad