English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌ به‌سه‌دان چه‌كداری بیانی ده‌ست به‌سه‌ر كردووه‌
2018-07-21 [06:25 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رایگه‌یاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، نزیکەی 600 چەکداری بیانییان بە دیل گرتووە. 

 

 
گوتەبێژی پێنتاگۆن شۆن رۆبێرتسن، رایگەیاند: "نزیکەی 600 چەکداری تیرۆریستی بیانی کە خەڵکی 40 وڵاتی جیاجیای جیهانن، لە ژێر دەستی هێزەکانی هەسەدە دان و دەستبەسەرن". 
 
رۆبێرتسن ئاشکرایکردووە، کە ئەمریکا لەوە ئاگادارە زیاتر لە 400 هاووڵاتیی سووریش لەلای هەسەدە دەستبەسەر کراون، بەرپرسێکی دیکەی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە لەنێو ئەو کەسانەی کە لەلای هەسەدە دەستبەسەرن، نزیکەی 40 کەسیان خەڵکی رووسیان و دەیانی دیکەشیان خەڵکی وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسان
 
پێشتر جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندبوو، پێویستە وڵاتانی ئەو چەکدارانە بەرپرسیارێتیی چەکدارەکان بگرنە ئەستۆ. ئەم چەکدارانە پێشتر لە وڵاتەکانی خۆیانەوە و بۆ چوونەنێو ریزەکانی داعش بەرەو سووریا و عێراق کۆچیان کردبوو




ئەم هەواڵە 4039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad