English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ فراوانتر ده‌بێت
2018-07-21 [06:39 AM]

ZNA – هه‌ولێر


تا دێت خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌  فراوانتر ده‌بێت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیان بۆ چوار ده‌وری باڵه‌خانه‌ حكوومییەكان دروستكردووە و هاوكات خۆپیشانده‌رانیش ئاماژە بەوە دەكەن، به‌رپرسانی عێراق له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو ته‌نیا درۆیان له‌گه‌ڵ كردوون و فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ خۆپیشانده‌ران مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بیانپارێزن.

خۆپیشاندەرانی بەسرە داوا لە ھێزە ئەمنییەكان دەكەن رووبەڕوویان نەبنەوە و ئەوان دژی ھێزە ئەمنییەكان نین، بەڵكو دژی بەرپرسە گەندەڵەكان خۆپێشاندان دەكەن.

حكوومەتی عێراق ناچاركراوە بە وەرگرتنی 10 ھەزار مامەڵەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە دایان بمەزرێننێت، بەڵام خەڵكی بەسرە باوەڕ بەو بەڵێنە ناكەن و بە فێڵی دەزانن بۆ وەستاندنی خۆپێشاندانەكان.

ھاووڵاتییەكی دیكە لەناو خۆپیشاندانەكان دەڵێت: "ئێمه‌ داوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین، ته‌نیا به‌ڵێنمان ناوێت، به‌ 10 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی رازی نابین و 15‌ ساڵه‌ درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".

لیوا سامر ئه‌لحوسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ئەوە دەخاتەڕوو: "مافی هاووڵاتییانی به‌سڕه‌یه‌ خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ داواكاریه‌ ره‌واكانیان، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ گێڕه‌شێوێنه‌كان ویستیان سوود له‌ خۆپیشاندانه‌كان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی له‌نێو خۆپیشانده‌ران دروست بكه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 2095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad