English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ڵمانیا دۆسیه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیای داخست
2018-07-21 [07:01 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی ئه‌ڵمانیا  ڕایگه‌یاند، دۆسییه‌ی كارلۆس پوگدمۆن سەرۆكی پێشووى هەرێمی كەتالۆنیاى ئیسپانیا به‌یه‌كجاریی داخرا.

 

گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى باڵاى دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمى شلیزڤیگ هۆلشتاین، له‌ باكوورى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، فه‌رمانى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى كارلۆس پوگدمۆنى به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسپانیا، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌. به‌وه‌ش هه‌موو ڕێكاره‌ یاساییه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌ سەرۆكی پێشووى هەرێمی كەتالۆنیا، ڕاگیردران.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری ئیسپانیا  فه‌رمانى گرتنى پوگدمۆنى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ى یه‌كێتى ئه‌ورووپاوه‌ داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى له‌ ئه‌ڵمانیا كردبوو.

 

كارلۆس پوگدمۆن، سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێمى كه‌تالۆنیای ئیسپانییه‌، كه‌ له‌ 1ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، ڕیفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای‌ ئیسپانیا ڕێكخست.

 





ئەم هەواڵە 1939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad