English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌مید سەرحەد قادر: دانیشتوانی كەركووك لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دڵنیا نین
2018-07-21 [07:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، كە لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بووە، ڕای دەگەیەنێت، دانیشتوانی كەركووك لەو هێزە ئەمنییانەی كە ئێستا لە شارەكەن، دڵنیا نین.

 

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بڵاوی کردووەتەوە: "ئەو كاتەی پۆستی پارێزگار و دەزگا ئەمنییەكانی كەركووك لەژێر دەسەڵاتی كورددا بوون، ئەمن و ئاسایشی كەركووك پارێزراو بوو، بەڵام ئەوەی ئێستا لە شارەكە ڕوو دەدات كە حاكمێكی عەسكەری حوكم دەكات و تەواوی دانیشتوانی كەركووك لەو هێزە ئەمنییانەی ئێستای كەركووك دڵنیا نین".

 

هاوكات، عەمید سەرحەد قادر، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "داواكارم لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە زووترین كات  بە دانوستان كار بكەن بۆ گەڕاندنەوەی دەزگا ئەمنییە شەرعییەكانی كەركووك، بۆ ئەوەی سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بن، چونكە كەركووك تایبەتمەندیی خۆی هەیە".

 

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوودا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار كەركووكیان داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی شارەكە تێك چووە.





ئەم هەواڵە 2272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad