English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە بڕیارێکی نوێ دەربارەی کڕینی یاریزانێک دەدات 
2018-07-21 [11:24 AM]

ZNA  - ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە تا کۆتایی ھاتنی ماوەی گواستنەوەی یاریزانان چاوەڕێ وەڵامی یانەی پاریس سانجێرمان نەکات سەبارەت بە  فرۆشتنی یاریزان رابیۆ . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە راستەوخۆ قسە لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان بکەن سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزان ئەدریان رابیۆ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , رابیۆ دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە روو لە یانەی بەرشەلۆنە بکات بەڵام یانەکەی بڕیاری نەداوە لە کاتی ئێستا دەست بەرداری بێت لەبەر ئەمە گرێبەستەکە بەھەڵواسراوی ماوەتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەگەر سەرۆکی یانەی پاریسی رازی بێت لەسەر فرۆشتنی رابیۆ ئەوا یانەی بەرشەلۆنە راستەوخۆی گرێبەستی پێشکەش دەکات , ئەگەر نا بە دوای یاریزانێکی دیکە دەگەرێت و چاوەڕێ ناکات تا کۆتایی . 

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 14440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad