English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوژراو وبریندار له‌ خۆپیشاندانه‌كانی باشوری عێراق كه‌وته‌وه‌
2018-07-21 [11:25 AM]


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق سه‌یف به‌در رایگه‌یاند، تاكو ئێستا ژماره‌ی قوربانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشتۆته‌ 45 كه‌س، وتیشی، له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی هێز و گازی فرمێسكڕژێن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دوو كه‌س له‌ دیوانیه‌ و نه‌جه‌ف كوژراون.

سه‌یف به‌در وتی، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ و برینه‌كانیان سوكه‌ و پێویست به‌چوونه‌ نه‌خۆشخانه‌ ناكات، فریاگوزاری سه‌ره‌تاییشیان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ كراوه‌.

پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت له‌ گه‌ڵ داواكاری ره‌وای خۆپیشانده‌رانه‌، وتیشی، لیژنه‌یه‌كمان بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهێناوه‌، بڕیارێكی زۆرمان له‌باره‌یه‌وه‌ داوه‌.

ماوەی 14 رۆژە لە بەسرە و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشورو ناوه‌ڕاستی عێراق خۆپیشاندانی فراوان بۆ داواکردنی کارەبا، ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە بەڕێوەدەچن.

 





ئەم هەواڵە 6502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad