English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌يه‌ك: عه‌بادى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ندێك پارێزگار سڕ ده‌كات
2018-07-21 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار ئاشكراى كرد، سه‌رۆكی وه‌زيرانى عێراق، به‌نيازه‌ ده‌سه‌ڵاتى ژماره‌يه‌ك پارێزگاره‌كانى باشورى عێراق سڕبكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ رایگه‌یاند،  حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كه‌ ئێستا ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى ته‌واو بووه‌، به‌نيازه‌ ده‌سه‌ڵاتى ژماره‌يه‌ك له‌ پارێزگاره‌كانى باشور سڕبكات كه له‌ ئێستادا خۆپيشاندانيان تيادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و خۆی به‌ڕیوه‌یان ده‌بات.

باسی له‌وه‌ش كرد، عه‌بادى له‌ ئێستادا تاوتوێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى به‌تایبه‌ت كردنی كه‌رتی كاره‌با و كاراكردنه‌وه‌ى سيسته‌مى وه‌رگرتنى سروشتى كاره‌با ده‌كات، له‌گه‌ڵ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كاره‌با بۆ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق.

نزيكه‌ى دوو هه‌فته‌يه‌ له‌ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق، خۆپيشاندانى جه‌م‌اوه‌رى به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ داواكارى خزمه‌تگوزارى ئاو و كاره‌با و دامه‌زراندن و گۆڕێنى به‌رپرسان.

 

غه‌دپرێس





ئەم هەواڵە 7318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad