English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین: بەم زووانە هێرش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی عه‌فرین دەکەین
2018-07-21 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هەیڤی مستەفا هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین رایگه‌یاند، یەپگە بە تەواوەتی لە عەفرین نەکشاوەتەوە، ئێمە وەکوو یەپەگە پلانمان بۆ ڕزگار کردنی عەفرین ئامادە کردووە و بەم زووانەش هێرش دەکەین و رزگاری ده‌كه‌ین.

هێڤی مستەفا هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین لە لێدوانێکدا وتی، پێکهاتەی دانیشتووانی عەفرین و دیموگرافیای شارەکە گۆڕدراوە. باسی له‌وه‌ش كرد، سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنەکانی مافی مرۆڤ چەندینجار لەبارەی گۆڕینی دیموگرافیای عەفرینەوە هۆشداریان داوە بەڵام کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتی پشتگوێیان خستووه‌.

هەیڤی مستەفا وتیشی، یەپگە بە تەواوەتی لە عەفرین نەکشاوەتەوە و پلانی نوێی داڕشتووە بۆ ڕزگارکردنی عەفرین و ئەگەر كێشه‌ و گیروگرفت نه‌یه‌ته‌ پێش، بەم زووانە بۆ وەرگرتنەوەی عەفرین لە بندەست تورکیا هێرش دەکەینە سەر ئەو کانتۆنە.

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌، بە هیچ شێوه‌یه‌ك هێرشیان نەکردۆتە سەر تورکیا و پلانی هێرشکردنیشیان بۆ سەر ئەو وڵاتە نییه‌.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 2236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad