English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی كەمئەندامان وەكو خۆیەتی دەستكاری نەكراوە
2018-07-21 [12:58 PM]

ZNA - هه‌ولێر



بەڕێوەبەرى پلاندانان لە وەزارەتی كار ده‌ڵێت، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت زیاد نەكراوە بۆ 150 هەزار دینار، بەڵكو وەكو مانگی پێشووتره‌.

ئارام حاتەم بەڕێوەبەرى پلاندانان، لە وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە كۆبونەوەكانمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی باسی زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت كراوە، ئێستاش پڕۆسەی دووبارە پشكنینەوە كۆتایی هاتووە، بۆیە ئاسانترە مووچەكانیان زیاد بكرێت.

وتیشی، لە هەوڵدان بۆ مانگەكانی داهاتوو مووچەی كەمئەندامان بەگشتی 100 هەزار و 150 هەزار دینار بێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كار روونی كرده‌وه‌، ئێستا نزیكی 100 هەزار كەس مووچەی كەمئەندامیان هەیە و بڕیاریشە لەو هەفتەیە وردەكاری لیژنەكانی دووبارە پشكنینەوەی كەمئەندامان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرا بكرێت.

وەزارەتی  دارایی  رای گەیاندووە رۆژی دووشەممە  23ی 7 ی 2018 مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 2125جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad