English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌ماس به‌ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رازی بوو
2018-07-21 [01:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ سنوری كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین ته‌قه‌ له‌ سوپای ئیسرائیل كراوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك كوژرا، له‌به‌رامبه‌ردا هێرش كرایه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مڕۆ بزووتنەوەی حه‌ماس رایگه‌یاند، ئاگربەست له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل راگەیەنراوە.

گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس فه‌وزی به‌رهوم وتی، به‌ نێوه‌ندگیری میسر و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاگربەست له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راگەیەنراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به‌رهوم باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌سته‌كه‌ نه‌كردووه‌.

نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ سه‌ر سنووری نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌ و ئیسرائیل ته‌قه‌ له‌ سه‌ربازانی ئیسرائیلی كراوه، له‌به‌رانبه‌ردا‌ ئیسرائیل به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تانك هێرشی كرده‌ سه‌ر غه‌ززه‌ و چوار فه‌ڵه‌ستینی كوشت.

لای خۆیه‌وه‌ سوپای ئیسرائیلیش بڵاوی كردبووەوه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ی له‌و سنووره‌ كراوه‌، سه‌ربازێكیان كوژراوه‌.

 

AA





ئەم هەواڵە 2329جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad