English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاری مینا داھاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکلایی کردەوە 
2018-07-21 [04:30 AM]

ZNA  - ھەولێر 


یاری مینا ئەستێرەی ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاری کۆتاییدا لەسەر داھاتووی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یاری مینا بڕیاریداوە پارێزگاری لەخەونەکەی بکات و بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە  ، پێش یارییەکانی مۆندیال بەھۆی ئەوەی کەم بەشداری یارییەکانی دەکرد یاری مینا بڕیاریدابوو یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت , بەڵام لە ئێستادا و پاش ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیال پێشکەشی کرد , ھیوا خوازە لە وەرزی داھاتوو بەشێوەی سەرەکی یاری بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی یاری مینا لە مۆندیال پێشکەش و توانی سێ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار بکات , یانە گەورەکانی ئەوروپا  گرنگیەکی زۆری پێدەدەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad