English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشیار زێباری: پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دوا ده‌كه‌وێت
2018-07-22 [05:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


خۆپیشاندانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، کە بە درووشمی "نان، ئاو و کارەبا" دەستیانپێکردووە، ئێستا داوای لەنێوبردنی حیزبەکانیش دەکەن، چونکە پێیانوایە ئەو حیزبانە بە ملیاران دۆلاری ئە وڵاتیان بردووە، ئەم دۆخەش ئاڵۆزی و کێشەی زیاتری خستە بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
 
لە نوێترین هەڵوێستیدا موقتەدا سەدر، کە هاوپەیمانێتییەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکەم بوو، داوایکرد تاوەکو داواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێنەکرێن، هەموو گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق رابگرن.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، خۆپیشاندان و پێکهێنانی حکومەت دوو پرسی لە یەکدی جیاوازن، بەڵام پێیوایە پێکهێنانی حکومەت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت.

هۆشیار زێباری رایگه‌یاند  "پێکهێنانی حکومەت دوو تاوەکو سێ مانگی دیکە دەخایەنێت، چونکە تاوەکو لایەنەکان لەسەر هەر سێ سەرۆکایەتی عێراق رێکدەکەون، پێکهێنانی حکومەت لانیکەم تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژەدەکێشێت".
 





ئەم هەواڵە 4420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad