English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش بەندکراوی کورد لەسێدارە دران
2018-07-22 [05:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەش بەندکراوی کورد کە یەکیان تەمەنی ٦٥ ساڵە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە گرتووخانەی ناوەندیی کرماشا (دیزڵ‌ئاباد) لەسێدارە دران.

ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (ھەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٨/٧/١٨ ھاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی "ساڵح خانی‌زادە" کوڕی عەبدوڵا لە گرتووخانەی ناوەندیی کرماشان لەسێدارە دراوە.


ساڵح خانی‌زادە تەمەن ٦٥ ساڵ و ساڵی ٢٠٠٨ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە و ماوەی ١٠ ساڵ لە گرتووخانەی دیزڵ‌ئابادی کرماشان بەند کرابوو.

ھاوکات ڕۆژی ھەینی ٢٠١٨/٧/٢٠ سزای لەسێدارەدانی ٥ بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی کرماشان (دیزڵ‌ئاباد) بەڕێوە چووە.

ناسنامەی دوو کەس لەو بەندکراوانە بریتییە لە "داوود ڕەبانی و عەلیڕەزا ئاشووری" و ھەتا ئێستا ناو و ناسنامەی ئەو سێ کەسەکەی دیکە و ھاوکات تۆمەت و ھۆکاری لەسێدارەدانیان ئاشکرا نەبووە.





ئەم هەواڵە 3841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad