English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران جیاكاری له‌ نێوان شیعه‌ و سوننه‌كان ده‌كات
2018-07-22 [05:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


زانایەکی ئایینی ئێران رایدەگەێنێ، لە کاتێکدا لە سەدا ٧٥ی دانیشتووانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان سووننە مەزھەبن لە کۆی ٣٠٠٠ فەرمانبەر تەنھا ١٨یان سوننەن.

مەولەوی عەبدولحامید ئیسماعیل زەھی، زانای ئایینی بەناوبانگی سوننە لە ئێران بە رۆژنامەی ئیعتیماد-ی ریفۆرمخوازانی راگەیاندووە: لە خولی یەکەمی سەرکۆماریدا حەسەن رووحانی لەو ناوچانەی زۆربەیان سوننەنشینن گۆڕانکاری گرنگی ئەنجام دا، بەڵام لە خولی دووەمدا گۆڕانکارییەکان لە ئاست خواستی سوننەکانی ئێراندا نەبوون، لە کاتێکدا ئەوان بە ھیوای ئەوە دەنگیان پێداوەتەوە تاکو ژمارەیەک لە پۆستی وەزیران و باڵیۆزانی کابینەکەی بۆ کەسانی سوننە مەزھەب تەرخان بکات.

دەشڵێت: ئەگەر کەسێکی سوننە شایستە نەبوو با دەرفەتی کارکردنی بۆ نەڕەخسێندرێ، بەڵام کەسێکی سوننە کە توانای ئەوەی ھەبوو پێویستە لەلایەن دەسەڵاتەوە بێبەش نەکرێت لەو مافەی. لەمبارەیەوە داواکاریمان پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بەڵام پشتگوێ خرا. لە کاتێکدا لە سەدا ٧٥ی دانیشتووانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان سووننە مەزھەبن لە کۆی ٣٠٠٠ فەرمانبەر تەنھا ١٨یان سوننەن. ئەو جیاکارییە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، پیشەسازی و بازرگانی. پێویستە کۆتایی بەو جیاکارییە بھێندرێ و بنەمای کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو بکرێتە پێوەر.





ئەم هەواڵە 1957جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad