English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیه‌: ئێران سپۆنسه‌ری تیرۆر ده‌كات
2018-07-22 [05:49 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


باڵیۆزی سعودیە لە ئەمەریکا، شازادە خالید بن سەلمان، ئێران بە بەکارهێنانی رێکخراوە تیرۆرستییەکان دژی سعودییە و ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات.

شازادەكه‌ی سعودیه‌ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئێمە کاری زۆرمان بۆ رووبەروبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی کردووە، جا دژی داعش و قاعیدە بێت یان ئەو دەوڵەتەی سپۆنسەریان دەکات".

باڵیۆزەکەی سعودییە نوسیویه‌تی: "رژێمی ئێران و رێکخراوە تیرۆرستییەکان، دوو دیوی هەمان دراون. هەردووکیان یەکگرتوون بۆ هێرشکردنە سەر سعودییە و ئەمەریکا ، هەزارەها سعودی و ئەمەریکییان کوشتووە".

ئێران و سعودییە چەند جارێک یەکدییان بە سپۆنسەرکردنی تیرۆر لە ناوچەکە تۆمەتبار کردووە، بەڵام زۆر بە دەگمەن لەناو خاکی ئەو دوو وڵاتە کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدرێت.

 





ئەم هەواڵە 4414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad