English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی ( یۆشیدا شیجرۆ) ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
2018-07-22 [06:13 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ناڕه‌زايه‌تيه‌ سه‌رتاسه‌رييه‌كه‌ى كه‌ ناوه‌ڕاست وخوارووى عيراقى گرته‌وه‌، ده‌رهاوێشته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عيراقيان له‌ساڵى 2003وه‌ تاكو ئه‌مڕۆ دووباره‌كرده‌وه‌ و هێنايه‌ وه‌ به‌ر قسه‌ وباس، كه‌ بريتين له‌ گه‌نده‌ڵى مالى وئيدارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارييه‌ گشتييه‌كان و بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌ژارى وبه‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى تاكو به‌راورد بكرێن له‌ گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانى سه‌ركردايه‌تى كورد وگه‌شه‌كردن له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى به‌ربه‌سته‌كان. ديسان تاكو به‌رارورد كردنه‌كه ‌له‌نێوان ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ خێرايه‌ى كه‌ هه‌رێم به‌خۆيه‌وه‌ بينيوه‌ له‌ گه‌ڵ پارێزگاكانى ديكه‌ى عيراق ببێته‌ بابه‌تێكى چه‌ورو تايبه‌ت له‌ پێگه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، كه‌ زۆربه‌يان سه‌ركه‌وتنى كورديان به‌رز نرخاند له‌ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان.

 

توێژى سياسى كورد به‌شدار بوونه‌ له‌و پێشكه‌وتنه‌، به‌تايبه‌تيش‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عيراق، كه‌ ئێٍستا وه‌كو كه‌سايه‌تى يه‌كه‌م له‌ هه‌ رێم وه‌سفده‌كرێ و ڕۆڵى سه‌ڕه‌كيى هه‌بووه‌ له‌ دووباره‌ى ژياندنه‌وه‌ى ئابورى هه‌رێم وگه‌شه‌كردنه‌كه‌ى.

 

له‌كاتى به‌راوردكردن له‌نێوان نموونه‌ پێشكه‌وتووه‌ كوردييه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نموونه‌ يه‌كگرتووه‌كه‌ى به‌غداو پارێزگاكانى ديكه‌ى عيراق، كه‌ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست وێران بوونێكى به‌رجه‌سته‌ كراو. زۆربه‌ى چاودێران وايده‌بينن، كه‌ ئه‌گه‌ر ويستيان عيراق له‌تونێلى گه‌نده‌لى وويرانه‌يى كۆمه‌ڵايه‌تى وئابورى و سياسي ده‌ربچێ، ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ نێچيرڤان بارزانى نوێنه‌رايه‌تى ده‌كات ونيمچه‌سه‌ربه‌خۆيه‌وله‌ كه‌شێكى ئارام وكرانه‌وه‌ى سياسي وهه‌ستانه‌وه‌ى ئابوريدا ده‌ژێت به‌پێچه‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ديكه‌ى عيراق كه‌پڕه‌ له‌ترس ويرانكارى، بكرێته‌ نموونه‌يه‌ك ولاسايى بكرێته‌وه‌.

 

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ناوچه‌ كوردييه‌كه‌ به‌درێژايى مێژووى رابردوو گرفتارى هه‌ڵمه‌ته‌كانى شه‌ڕوكوشتن جينوسايد بووه‌، به‌خێرايى تواناكانى خۆى كۆكرده‌وه‌و جڵه‌وى له‌ده‌ستگرت وهه‌نگاوى نا به‌ره‌و داهاتووه‌كى پڕ له‌ ئارامى و خۆشى، حيزبه ‌كوردستانييه‌كانيش به‌ هه‌ندێ تاقيكردنه‌وه‌ى ترسناك وشه‌ڕو كوشتاردا رۆيشتن ، به‌ڵام هه‌ستيان به به‌ر پرسياريكرد و گه‌يشتنه‌ لێكگه‌يشتن وزه‌مينه‌سازييانكرد بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى وگه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه‌ ستونه‌كانى بونيادنان و وپێشكه‌وتنى له‌ ته‌نيشت به‌رز بێته‌وه‌ و له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێ رابردوو له‌ ته‌مه‌نى كورتى حكومه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى، پانتاييه‌كى فراوانى ئازادى سياسى په‌ره‌ى سه‌ندو تۆوى يه‌كه‌مى ده‌زگا‌ مه‌ده‌نييه‌كان شين بوو. حكومه‌تى هه‌رێميش هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، رۆيشتنى به‌ره‌و ئاسۆيه‌كى نوێى فره‌ حزبى وچه‌سپاندنى بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، وله‌گه‌ڵ هه‌رێميكى كوردستانى پێشكه‌وتوو عيراقێكى پێشكه‌وتوودايه‌.‌

 

   

 

له‌كاتى سه‌رۆكايه‌تيكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لايه‌ن نێچيرڤان بارزانى، له‌ نێوان ساڵانى 2004و2014، هه‌رێم گه‌شه‌يه‌كى خێراى ئابوورى كردو،‌ بووه‌ هۆى گۆڕينى رواڵه‌ عيمرانييه‌كه‌ى و، بۆ ماوه‌ى يه‌ك ده‌يه‌ ته‌واو بووه‌‌ جێى چاوى جيهانى ماڵ و كار. گه‌شبينى لاى هه‌ندێك له‌ چاودێران گه‌يشتنه‌ ئه‌وه‌ى وه‌سفى بكه‌ن وه‌ك‌ موعجيزه‌يه‌كى ئابورى و، پێشبينى بكه‌ن كه‌ ببێته‌‌ هۆنگ كۆنگى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. گه‌شه‌ئابوورييه‌كه‌ كه‌ ده‌يان مليار دۆلارى تێدا به‌رهه‌مهێندرا له‌بوارى خانووبه‌ره‌و بونيادنانى ژێرخانى ئابورى، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2014، داهاتى تاكه‌كه‌سيش له‌هه‌رێمى كوردستان 25% له‌ چاو به‌شه‌كانى ديكه‌ى عيراق زياديكرد.

 

كرانه‌وه‌و ئابورى وفراوانبوونى بازرگانى ودروستبوونى بڕواو متمانه ‌لاى سه‌رمايه‌داران، بوونه‌ فاكته‌ر بۆ به‌ده‌سهێنانى پێگه‌يه‌كى سياسى ديار بۆ كوردستان و كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌كانى ئه‌مريكا ووڵاتانى ئه‌وروپى وعه‌ره‌بى و كاركردنى سه‌دان كۆمپانياى بونيادنان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وبه‌رهه‌مهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

 

دواى ده‌ ساڵ له‌ گه‌شه‌كردنى ئابورى، هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى 2014، رووبه‌ڕووى چه‌ندين كيشه‌ بۆوه‌، داعش سه‌رى هه‌ڵداو نزيكه‌ى دوو مليۆن ئاواره‌ رووى له‌ كوردستان كرد، نرخى نه‌وت دابه‌زى وهاوكات موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و رێژه‌ى17% بودجه‌ له‌ لايه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه‌ بڕدرا .

 

نێچيرڤان بارزانى بايه‌خێكى زۆرى به‌ بوارى ئابورى هه‌رێم دا، سياسه‌تى گه‌شه‌كردنى سه‌رچاوه‌ سروشتييه‌كان په‌يڕه‌و كرد، په‌ره‌ى به‌ په‌يوه‌ندييه‌ سياسى وئابورييه‌كان له‌ گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ وكۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى دا، ئابورى ناوخۆى پێشخست و سه‌رمايه‌ى ده‌ركى هێنايه‌ وڵات، به‌رگرى له‌ مافى ئافره‌ت كرد و گه‌شه‌ى به‌ پرۆسه‌ى خوێندن و فێربوون دا. ژێرخانى ئابورى بونياد نايه‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌ تۆڕه‌كانى كاره‌باو ئيداره‌دانى سه‌رچاوه‌كانى ئاوو نيشته‌جێكردن و ڕێگاو بان و دروستكردنى پرد و ڕيكخستنى ده‌رهێنانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان.

 

هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش به‌ ده‌ست نه‌داهاتن ئه‌گه‌ر نێچيرڤان بارزانى له‌ روى سياسييه‌ وه‌ جێگه‌ى رێزى حزبه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى عيراق نه‌بوايه. له‌ گوتارى سياسيدا، دوور له‌ بگره‌و به‌رده‌ وململانێيه‌كان، جه‌خت له‌ رێكخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى كورد ده‌كاته‌وه‌‌. له‌نێو كورديشدا، به‌ كه‌سايه‌تييه‌كى ميانڕه‌و ناوزه‌د ده‌كرێ وپه‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ مه‌ده‌نييه‌كه‌ى هه‌يه‌. هزرى سياسى ده‌گونجێ له‌ گه‌ڵ خواستى به‌غدا له‌ مامه‌ڵه‌ كردنى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تييه‌كى نه‌رمترله‌ ته‌وه‌جوهاتى نه‌ته‌وه‌يى جوداخوازى له‌ عيراق ودامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ. پشت به‌ ديالۆگ ده‌به‌ستێ دوور له‌ دروشم و وتار‌ى ئاگرين.

 

نێچيرڤان بارزانى جێگه‌ى رێزێكى زۆرى ده‌وائرى سياسى رۆژئاوايه‌، له‌ سه‌روشيانه‌وه‌، ده‌وائرى ئه‌مريكى ورۆژهه‌ڵاتى . هه‌وڵى بته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم ووڵاتانى ده‌ورو به‌ر ده‌دات، به‌تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ ئێران وتوركياو سعودييه‌. ئه‌وانيش‌ به‌ كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى گرنگى كوردى به تايبه‌تى وعيراقى به‌ گشتى، دايده‌نێن.

 

 

 

كورته‌ى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌، كه‌ نێچيرڤان بارزانى سياسه‌تى هه‌لقۆستنه‌وه‌ى په‌يڕه‌وكردووه‌ بۆبه‌هێزكردنى هه‌رێمى كوردستان له‌ رووى سياسى وئابورى وئه‌منى وسه‌ربازى له‌ ناوچه‌يه‌كى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستيى پڕ له‌ ئاشوب. بنه‌ماى ئه‌ساسى كه‌له‌ سه‌رى ده‌ڕوا ئه‌وه‌يه‌ ( بادۆستى هه‌مووان بين) هه‌رئه‌وش بووه‌ به‌ هۆى قبوڵكردنى دبلۆماسيته‌كه‌ى له‌ ئێستاو ده‌يه‌كانى داهاتوو. ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ سياسى وئابورييانه‌و، ئه‌و بنه‌مايه‌ى په‌يڕه‌وى ده‌كات له‌ نيوخۆو ده‌ره‌وه‌، (يۆشيدا شيجرۆ) سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپونمان دێنێته‌وه‌ ياد، كه‌ دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌م بووه‌ سه‌رقافڵه‌ى گه‌شه‌كردنى ژاپۆن. مێژو ته‌نها كه‌سايه‌تييه‌كان ناهێنێته‌وه‌ ياد، به‌ڵكو سياسه‌ته‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانيش له‌ ئيداره‌ى دوڵه‌تيش دێنێته‌وه‌ ياد. چه‌ند نێچيرڤان بارزانى كوردستانى عيراق و يۆشيدا شيجرۆ ى ژاپۆن به‌يه‌كده‌چن.

 

 

 

يه‌كه‌ى ديراساتى عيراقى

 

بنكه‌ى توێژينه‌وه‌و ديراساتى ئيستراتيجى





ئەم هەواڵە 4717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad