English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چێڵسی سەبارەت بە هازارد وەڵامی ریال مەدرید دەداتەوە
2018-07-22 [06:26 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یانەی چێڵسی وەڵامی دەستەوارەکانی یانەی ریال مەدریدی دایەوە سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە ئێدین ھازاردی یاریزانی یانەکەیان.

دوای رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یانەی ریال مەدرید چەند جارێک دەستەوارەی پێشکەشی یانەی چێڵسی کردووە سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە ئێدین ھازارد، بەڵام بلوز ھەموو دەستەوارەکانی رەتدەکردەوە، دواترین دەستەوارەی یانە شاھانەکەش بە بڕی ١١٢ ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام ئەویشتیان رەتکراوەتەوە.

سەبارەت بەم دەستەوارانەی یانەی ریال مەدرید، یانەی چێڵسی رایگەیاند، دەستبەرداری ھازارد نابن تەنھا لە ئەگەری پێدانی ١٧٠ ملیۆن پاوەند بەم یاریزانە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوریزیۆ ساری رایگەیاند، نایەوێت دەستبەرداری ھازارد ببێت و پێی وایە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیھان.

ئەمە جگە لەوەی یانە لەندەنییەکە دەیەوێت بە پێدانی بڕی ٣٠٠ ھەزار پاوەند لە ھەفتەیەکدا ھازاردی تەمەن ٢٧ ساڵان لە یانەکەیدا بھێڵێتەوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 2089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad