English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی دژی ئێران ده‌ست پێده‌كات
2018-07-22 [06:21 AM]

ZNA – هه‌ولێر


به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نن، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵمه‌تێكی به‌ربڵاو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ستپێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری زیاتر بخاته‌ سه‌ر ئێران بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ناووكییه‌كه‌ی و پشتگیریكردنی گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان.

روسیه‌لیه‌وم بڵاوی كردۆته‌وه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن 12 به‌رپرسی ئێستا و پێشووی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مایك پۆمپیۆ  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جۆن بۆڵتن  راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا پشتگیرییان ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ ته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای به‌رده‌م ئێران و سه‌پاندنی سزای زیاتری ئابووری.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، به‌رپرسێكی باڵای ئێرانیش رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت گوشار بخاته‌ سه‌ر حكوومه‌تی ئێستای ئێران كه‌ له‌ ساڵی 1979ـه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتییان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانییان شكستیانهێناوه‌".

وێڕای گه‌مارۆی ئابووری، ئێستا ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی خستووه‌ته‌ سه‌ر نه‌وتی ئێران و سه‌ره‌تاش داوای له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كرد نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ نه‌كڕن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ ئێران ده‌ستبه‌ستراوتر ده‌ربكه‌وێت و ئێستاش به‌رپرسانی باڵای تاران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز و  راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی جیهان ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و گه‌رووه‌ به‌ شاڕێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت داده‌نرێت.

سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كۆشكی سپی ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ لێدوانێك له‌ باره‌یه‌وه‌ بدات.

 

 





ئەم هەواڵە 4240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad