English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆ ئاگاداریەک لەسەر سفر کردنەوەی کیلۆمەتری ئۆتۆمبیل بلاودەکاتەوە
2018-07-22 [06:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ ڕوونکردنەوە بەشۆفێران دەدات لەژێر ناوی چۆن دەزانیت کیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەکەت سفر کراوەتەوە : 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە 


ژمارەی کیلۆمەتری ڕۆیشتوی ئۆتۆمبێل، یەکێکە لەو شتانەی کە پێویستە ھەموو کەس پێش کڕینی ھەر ئۆتۆمبێلێکی بەکارھاتوو بیزانێت، چونکە دیاریکردنی کیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەکە یەکێکە لەپێوەرە ھەرە گرنگەکان بۆ دیاریکردنی ئاستی بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ نرخی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کەم ڕۆشتون لەسەر شەقامەکان، ئەوە نرخیان گرانترە، بۆیە ھەندێک لەبازرگانەکانی ئۆتۆمبێل یاری بەکیلۆ مەتری ئۆتۆمبێلەکان دەکەن و ژمارەکەی کەمدەکەنەوە، بۆ زانین و ئاشکراکردنی ئەم فێڵە دەتوانین بەھۆی ئەم چەند ڕێگایەوە، کیلۆمەتری ڕۆشتوی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە بزانین، کە ئەمانەن:

١- پشکنین بۆ داشبۆردی دیاریکردنی خێرایی بکە: ھەموو ئۆتۆمبێلێک لەداشبۆردەکەیدا کۆمەلێک ژمارە ھەیە کە گێچی بەنزین و خێرایی و گەرمی و کیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەکەی تێدایە، پشکنین بۆ ئەم بەشە بکە و دڵنیابەرەوە ھیچ بورغویەک یان بەشێکی نەکرابێتەوە یان بەشێکی لەکار نەخرابێت، ئەگەر جۆرە گۆرانکاڕیەکت بەدیکرد، ئەوە بزانە دەستکاری کیلۆمەتری کراوە.

٢- پشکنینی تایەکان: ئەگەر ئۆتۆمبێلێک ژمارەی ڕۆشتنی کیلۆ مەترەکەی ٤٠٠٠ ھەزار بوو، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تایەکانی لەو پەڕی باشی و نوێیدایە، بۆیە پێویستە قوڵی گۆیەکان لە ١.٥٨٧٥ ملم کەمتر نەبێت.

٣- داوای وەرەقەی زانیاری بکە: داواکردنی وەرەقەی زانیاری ئۆتۆمبێل زۆر گرنگە، چونکە لەکاتی سەیرکردنی ھەر کوژانەوە یان دەستکاریکردنێکت بەدیکرد، ئەوە گومانت لەزانیارییەکان ھەبێت و دڵنیابە بۆ مەبەستێک ئەو زانیاریانە دەستکاریکراوە.

٤- پێی بەنزین ئیستۆپ: لەبەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا، پشکنین بۆ پێی بەنزین و ئیستۆپ بکە، ئەگەر سەیرتکرد ئۆتۆمبێلەکە زۆر کەم ڕۆیشتوە، بەڵام پێی بەنزین و ئیستۆپەکە زیاتریان لێخوڕاوە، ئەوە دڵنیابە دەستکاری کیلۆمەترەکەی کراوە.

٥- بەراورد لەنێوان تەمەنی ئۆتۆمبێل و ڕۆشتنی بکە: ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی ئاسایی ساڵانە ١٩٠٠٠ کیلۆ مەتر دەبڕێت، لەحاڵەتێکیشدا تەمەنی ئۆتۆمبێلەکە ٥ ساڵ بوو، ئەوە پێویستە کیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەکە نزیکەی ٩٥٠٠٠ کلیۆمەتر بێت، ئەگەر ھەستت بەجیاوازیەکی زۆر کرد، ئەوە دڵنیابە دەستکاری کیلۆمەتری ڕۆشتوی ئۆتۆمبێلەکە کراوە.





ئەم هەواڵە 4045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad