English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان و بڕی مووچه‌كانیان ئاشكرا كرا
2018-07-22 [07:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەی فەرمانبەرانی پەرلەمان و بڕی مووچەکانیان ئاشکرا دەکات

زینەب تائی، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ژمارەی فەرمانبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگاتە ٤ ھەزارو فەرمانبەرو مانگانە بڕی مووچەکانیان دەگاتە ٢  ملیون و ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراقی ، ھاوکاتیش ئەو فەرمانبەرانە ئۆتۆمبێل و سووتەمەنی و ھەموو شتێکیان بۆ دابین کراوە،لە کاتێکدا کە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە ٤٠٠ فەرمانبەر ھەیە.

گوتیشی: وێڕای ئەمەش بەسەدان پۆستی راوێژکاری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوونیان ھەیە مانگانە بڕی ٨ ملیۆن دینار لە حکومەت وەردەگرن و ھەموو ئیمتیازێکیشیان ھەیە.

دەشڵێت: ئەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەران نەک تەنھا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوونی ھەیە، بەڵکو لە سەرۆکایەتی کۆمارو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزارانیش بوونیان ھەیەو بارگرانیان خستۆتە سەر شانی حکومەت.


سەرچاوە/ سۆمەر نیوز





ئەم هەواڵە 6295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad