English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ سه‌در بچێته‌ به‌ره‌ی خۆپیشاندانه‌وه‌ به‌ژداری تێدا بكات
2018-07-22 [07:21 AM]

ZNA- هه‌ولێر


جوڵەیەكی كۆمەڵایەتی لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق دەستیپێكردووە، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

جوڵە كۆمەڵایەتییەكان لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە خۆپیشاندانانە، ماوەیەكە، لەناوچەكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق بەرێوەدەچێت‌و بەردەوامیشی هەیە.

بەپێی رۆژنامەی "اڵاخبار"ی لوبنانی، لەئێستادا خۆپیشاندانەكان گوازراونەتەوە، بۆ شاری بەغدای پایتەختی عێراق، ئەوەش وەك پشتگیرییەك بۆ خۆپیشاندانەكانی ناوچەكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەگەر هەیە، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر بەشداری خۆپیشاندانەكانی بەغداو ناوچەكانی تر بكەن، كە ئەمڕۆ یەك شەممە لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق بەرێوەدەچێت.

رۆژی شەممە بانگەشەی ئەوە كرا، كە ئەمڕۆ یەك شەممە سەعات شەشی ئێوارە لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی حكومەت بەرێوەدەچێت.

خۆپیشاندانەكانی عێراق پەیوەندی بەنەبوونی خزمەتگوزرای پێویست هەیە، بەتایبەتی كارەباو ئاو هەیە، كە خۆپیشاندەران داوا لەحكومەت دەكەن، دۆخی گوزارەن‌و خزمەتگوزارییان بۆ باش بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە هۆكاری بەشداریكردنی لایەنگرانی موقتەدا سەدر پەیوەندی بەوەوە هەیە، فشار بخاتە سەر لایەنە سیاسییەكان، بۆ ئەوەی خێرابكەن لەپێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 12ی ئایاری رابردووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچووە، بەڵام لایەنەكان تائێستا رێكنەكەوتوون لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، كە موقتەدا سەدر بەلیستی سائیروون براوەی ئەو هەڵبژاردن بوو.





ئەم هەواڵە 2050جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad