English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ رۆما بۆ پشتگری په‌نابه‌ران خۆپیشاندان ئه‌نجام درا
2018-07-22 [07:30 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەدان کەس لە دانیشتووانی رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دژی رزگارنەکردن و وەرنەگرتنی کۆچبەرانی نایاسایی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

خەڵک و چالاکڤانانی سڤیل لە رۆما تووڕەن لە "بێهەڵوێستی" بەرپرسانی ئەوروپی لە بەرامبەر خنکانی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاستدا.

خۆپیشاندەران نیگەرانن لەبەرامبەر خەمساردی لە رزگارکردنی دایكێک و دوو منداڵ کە هەفتەی رابردوو لە دەریای سپیدا خنکان. خۆپیشاندەرێک دەڵێ "هاتووم تاوەکو خۆم بێبەری بکەم لە سیاسەتە هەڵەکانی حکومەتەکەمان".

حکومەتی نوێی ئیتاڵیا سیاسەتی دژە کۆچبەرانی هەیە و داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات رێگە لە لێشاوی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی بگیرێت.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دایکێک و دوو منداڵ بە خنکاوی لەلای بەلەمەکەیان دۆزرانەوە، رێکخراوێکی ئیسپانی دەڵێت پاسەوانی دەریایی لیبی لە خنکانی ئەوان بەرپرسیارە بەو پێیەی لە رزگارکردنیان شکستیهێناوە. 

لەماوەی شەش مانگی 2018 نزیکەی 60 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا، 17 هەزار و 827یان  گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، هەر لەو ماوەیەشدا هەزار و 443 کەس لە دەریادا خنکاون.





ئەم هەواڵە 4630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad