English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا...هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ورووبه‌ری باڵیۆز خانه‌كه‌یان ده‌گرن
2018-07-22 [07:34 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند: "هێزی سه‌ربازی چوونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت".

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ی گوتووه‌: "هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی براوه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و له‌ شه‌وی شه‌ممه‌وه‌ ئاماده‌سازیی له دیوی‌ "جزيرة الاعراس" له‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ كراوه‌".

گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنه‌ سه‌ربازییه‌ پاش خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌یینی رابردووی مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدایه‌ كه‌ سه‌ره‌نجام ‌ گرژی و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كاندا روویدا.

نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق و ناوچه‌كانی دیكه‌ دژی نه‌بوونی كار و خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیی عێراقیش به‌شێوه‌یه‌كی توند وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌ و تا ئیستا ده‌یان كه‌س كوژراوون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و ده‌ستگیركراوون.

 

 





ئەم هەواڵە 2083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad