English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندان له‌ ‌به‌سره‌ به‌رده‌وامه‌
2018-07-22 [08:47 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاستی داواكاری خۆپیشاندەرانی بەغدا و باشووری عێراق بەرزترده‌بێته‌وه‌، ئەوان چیتر تەنیا بە دابینكردنی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەكان رازی نین بەڵكو داوای چاكسازی لە حكوومەت و پەرلەمانیش دەكەن.

بەشێك لە ھاووڵاتیانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، حكومەت و پەرلەمان لە دابینكردنی سادەترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی عێراق شكستییان ھێناوە.

یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ده‌ڵێت: "حكوومەت بەكاری خۆی ھەڵناستێت و پەرلەمانیش شكستیھێناوە، خەڵك داوای حكوومەتێكی سەرۆكایەتی دەكات سەرۆكێك ھەموو دەسەڵاتێكی ھەبێت چونكە ھەموو خەڵك لە ئازاردایە ".

خەڵكی عێراق بۆی روونبووەتەوە، كە حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران چەندین ملیار دۆلاریان بەھەدەر داوە و شكستیانھێناوە، لە ھێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان تەنانەت نەیانتوانیوە سادەترینی خزمەتگوزارییەكانیشییان بۆ دابین بكەن.

خۆپیشاندەرێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "من چل ساڵ خزمەتی دەوڵەتم كرد، ئەوەی پەرلەمانتارێك دەستیكەوت من بەچل ساڵ  دەستم نەكەوت، بۆ؟ چونكە جیاوازی لەنێوان گەل و بەرپرسان ھەیە، چەندین ملیار دۆلار دزرا كەس لێپێچینەوەی لەگەڵ نەكرا"

بەگوێرەی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لە خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و  15 كەس كوژراون و نزیکەی 630 کەس بوونەتە قوربانی و بەدەیان خۆپیشاندەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

 

 





ئەم هەواڵە 7651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad