English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... بەهۆی تەقەکردن لە ناو بازارێکدا دوو قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
2018-07-22 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ شەممە پیاوێک نەنکی خۆی و خۆشەویستەکەی کوشت پاشان پۆلیس دوای كه‌وت و بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە ستونێکدا کێشا و چووه‌ ناو بازارێکی قەرەباڵغەوە، به‌ گوللـەی پۆلیسەکانیش شوشەی دەرگای بازارەکەی شكا.

پاش ئەوەی نزیکەی سێ کاتژمێر لە ناو ئەو بازاڕەدا خەڵکی کردە بارمتە پاشان گومانبارەکە خۆی بە دەستەوە دا، شارەوانی لۆس ئانجلس ئێرک گارسیتی دەڵێت، ژنێک لە ناو بازارەکە کوژراوە.

پۆلیسەکان بە چەک و کەرەستەی دژە ئاژاوەوە لە تەنیشت بازاری ترێدەر جۆس لە ناوچەی سلڤەر لێک ڕۆژی شەممە وەستابوون و بە ئاوێنە هەوڵیان دەدا تەماشای ناو بازارەکە بکەن لە کاتێکدا گومانبارەکە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە دەرگای سەرەکییەوە هاتە دەرەوەو هەردوو دەستی بەرز کردبۆوە. دەستبەجێ پۆلیس دەوری گومانبارەکەیان گرت و کردیانە ناو ئامبولانسێکەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی لۆس ئانجلس ڕایگەیاند لێکۆلەرەوان لەو بڕوایەدان گومانبارەکە لە نزیکەی کاتژمێر 1:30 پاش نیوەڕۆ لە باشوری لۆس ئەنجلس نەنکی و خۆشەویستەکەی کوشتووە و پاشان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کامیری دروستکراوی دووهەزارو پانزە هەڵاتووە.

پۆلیس لە نزیک هۆلیود ئەو ئۆتۆمبێلەیان بەرچاو کەوت و هەوڵی ڕاگرتنیان دا بەڵام ڕانەوەستا و پۆلیسیش هەر بە دوایەوە بوون لە کاتێکدا چەندین جار تەقەی لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکان کرد.

 

von





ئەم هەواڵە 2083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad