ZNA – هەولێر
نوێترین ڤیدیۆکلیپی گۆرانیبێژی میسری، تامر حوسنین، لە ماوەی پێنج رۆژدا، شەش ملیۆن بینەری هەبووە.
ئەم بەرهەمە لە دوای بڵاوبوونەوەی لە کەناڵی فەرمی حوسنی لە یوتیوب، پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا و رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەیە، جگە لە بڵاوکردنوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، وەک فەیسبووک و ئینستاگرام.
مستەفا حەسەن تێکستی گۆرانیی "عیش بشوقك" نووسیوە و لە ئاوازی بیلال سرورە هادی ئەلباجوری کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە.
ڤیدیۆکلیپەکە باس لە کەسێک دەکات کە دەچێتە نێو خەڵک و کێشە و ناخۆشییەکانیان دەبیستێت.
ئەم هەواڵە 10159جار خوێندراوەتەوە |