English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیومان رایتس وۆچ: هەوڵگریی عێراق سەدان کەسی دەستگیر کردووە
2018-07-22 [01:25 AM]

​ZNA - هەولێر


ھیومان رایتس وۆچ ھەواڵگریی عێراق بە دەستگیركردنی سەدان كەس تۆمەتباردەكات.

لە راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیدا ھاتووە، لەكاتێكدا دەزگا ھەواڵگرییەكانی عێراق رەتیدەكەنەوە ھیچ كەسێكییان دەستگیركردبێت، بەڵام چەندین بەڵگە لەسەر دەستگیركردنی زیاتر لە ٤٠٠ كەس لە رۆژھەڵاتی موسڵ ئاشكراكراون.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی ھیومان رایتس وۆچ، ٤٢٧ كەس لە موسڵ دەستگیركراون و بەشێكییان ٧ مانگ زیاترە بێسەروشوێنن.

رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، بە روونی ئەو ھێزانە دیاریبكات، كە بەرپرسن لە دەستگیركردنی خەڵك و ژمارەی دەستگیركراوانیش بەتەواوی ئاشكرابكات و ئەو كەسانەش ئازادبكات كە ھیچ تۆمەتێكییان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.





ئەم هەواڵە 2254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad