English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و یاسایه‌ی عه‌بادی بۆ لێدان له‌ په‌رله‌مانتاران به‌كاری ده‌هێنێت به‌نهێنی تێنه‌په‌ڕێنراوه‌
2018-07-22 [03:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆكى ليژنه‌ى ياساىي په‌رله‌مان، رايگه‌ياند ياساى ئيمتيازاته‌كان به‌ نهێنى تێنه‌په‌ڕێنراوه‌، سه‌رۆك وه‌زيران بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر په‌رله‌مان به‌كارى ده‌هێنێت.

موحسين سه‌عدون سه‌رۆكى ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مان رایگه‌ياند، ياساكان به‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا تێناپه‌ڕێت، ئه‌وه‌ى كه‌ شاره‌زايانى ياسايى و سه‌رۆك وه‌زيران وتوويه‌تى راست نييه‌، ياساى ئيمتيازاته‌كان ياسايه‌كى سروشتييه‌، هيچ ئيمتيازێكى بۆ په‌رله‌مانتارانی تێدا نييه‌، به‌ڵكو ياساكه‌ پێكدێت، له‌ ياساى كۆمه‌ڵه‌ى نيشتمانى و په‌يڕه‌وى ناوخۆ و چه‌ند ماده‌يه‌كى ده‌ستورى و چۆنێتى لێپرسينه‌وه‌ى به‌رپرسان و چۆنێتى لێسه‌ندنه‌وه‌ى و متمانه‌ و نه‌هاتنه‌كان

موحسین سه‌عدون وتیشی، ياساكه‌ به‌پێى چوارچێوه‌ و ميكانيزمه‌كانى په‌يڕه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان ده‌ركراوه‌، له‌ وه‌زرى ياسادانانى كۆتايى و ده‌نگى له‌سه‌ردراوه‌ و نێردراوه‌ بۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و سه‌رۆكايه‌تى، هه‌ندێكجار له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكايه‌تى كۆماردا نييه‌ ڤيتۆى ياساكان بكات، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ى هه‌ندێك كارى ناڕوون هه‌بێت، ئه‌وكاته‌ ده‌ينێرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بۆ ته‌واوكردنى گرفته‌كانی.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌داخه‌وه‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ئه‌و ياسايه‌يان به‌ ده‌رفه‌تێك وه‌رگرتووه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران، ئه‌وه‌ش راست نييه‌.

سه‌رۆكى ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بۆچى ناڕه‌زايه‌تى له‌سه‌ر خانه‌نيشينى دادوه‌ران ده‌رنابڕيت، رێژه‌ی سه‌دا هه‌شتایه‌.

 

غه‌د پرێس





ئەم هەواڵە 1990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad