English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆحانی: دەبێت ئەمریکا بزانێت کە شەڕی دژ بە ئێران دایکی هەموو شەڕەکانی جیهانە
2018-07-22 [03:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنفڕانسی لووتکەی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە وڵاتە بیانییەکان رایگه‌یاند، گەلی ئێران ئاغا و سەروەرن و هەرگیز نۆکەریی کەسیان نەکردووە، بۆیە جەنابی ترەمپ پێت دەڵێم یاری بە ئاگر مەکە، بۆیه‌ دەبێت ئەمریکا بزانێت کە شەڕی دژ بە ئێران دایکی هەموو شەڕەکانی جیهانە و ئاشتی لەگەڵ ئێرانیش دایکی ئاشتییە لە هەموو جیهان.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتیشی، ئێمە زۆر گەرووی بازرگانیمان بەدەستەوەیە کە گەرووی هورموز تەنها یەک لەوانەیە و ئەگەر پێویست بکات هەموو ئەو گەرووانە دادەخەین.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئێوەی ئەمریکییەکان ئیدعای پشتگیریکردنی گەلی ئێران دەخەنە ڕوو و لەو لایشەوە شەڕی دژ بە ئێران ڕادەگەیێنن. ئێوە لە سەرتاسەر ناوچەکەدا خۆتان سەپاندووە. ئاگات لە دەمت بێت.

رۆحانی ئەوەشی خسته‌روو، ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران ئامێر و کەرەستەی پێشکەوتوو ونوێی سەربازیی پێیە و شەڕی نێوان ئێران و عێراق وای کردووە هێزی سه‌ربازی ئەو وڵاتە توانا و ئەزموونی زیاتر وەربگرێت.  بۆیه‌ دەبێت ئەمریکا بزانێت کە شەڕی دژ بە ئێران دایکی هەموو شەڕەکانی جیهانە و ئاشتی لەگەڵ ئێرانیش دایکی ئاشتییە لە هەموو جیهان.

حه‌سه‌ن رۆحانی باسی له‌وه‌ كرد، ئەمریکییەکان چەک بۆ داعش دەنێرن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش دەکەن بەرپەرچدانەوەی ئه‌و هێزه‌یان کردووە بەڵام ئێمە داعشمان لە ناو برد.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 4702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad