English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ: ئه‌گه‌ر جارێكی تر حه‌سه‌ن ڕۆحانی هه‌ره‌شه‌ بكات رووبەڕووی سزایەکی قورسە دەبێتەوە
2018-07-23 [05:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی ئەمریکا وەڵامێکی توندی هۆشدارییەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەداتەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی بۆ حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران ناردووە.

 

دۆناڵد ترەمپ حەسەن رۆحانی ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات، ئەوا رووبەڕووی سزایەکی قورسە دەبێتەوە، کە پێشتر نموونەی نەبووە.

 

سەرۆکی ئەمریکا بە حەسەن رۆحانی گوتووە ”ئاگادار بە“، چیتر ئەمریکا نەرمیی بەرامبەر هەڕەشە و توندوتیژییەکانی ئێران نانوێنێت.

 

رۆژی یەکشەممە 22/7/2018، حەسەر رۆحانی هۆشداریی دابووە ترەمپ، کە لە ئەگەری دروستبوونی شەڕی ئەمریکا و ئێران، ئەوا شەڕەکە هێندە گەورە دەبێت، ”دەبێتە دایکی شەڕەکانی پێشووی جیهان“.

 

حەسەن رۆحانی داواشی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کرد بوو یاری بە کلکی شێر نەکات، چونکە ”بە یاریکردن لەگەڵ کلکی شێر، تەنیا پەشیمانیت بۆ دەمێنێتەوە“.





ئەم هەواڵە 4666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad