English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی یاری سڵایم بۆ تەندروستیت
2018-07-23 [05:38 AM]

هەولێر _ ZNA



یەکێک لەو یاریانەی لە ئێستادا زۆر کەس چێژی لێدەبینن و منداڵ زۆر بەکاریدەهێنێت جۆرە  یارییەکە لە شێوەی قوڕی دەستکرددا کە پێی دەوترێت (سڵایم)، کە هەندێک جۆری بڕێکی زۆر ماددەی کیمیایی تێدایە و زیانی هەیە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " bbc" لێکۆڵینەوە بۆ ١١ جۆری بەرهەمی سڵایم کراوە و دەرکەوتووە کە هەشت جۆریان بڕێکی زۆر لە ماددەی (بۆڕۆن) ی تێدایە کە ماددەیەکی کیمیاییە و دەبێتە هۆی ئەوەی یارییەکە بەشتەوە بنوسێت کە ئەو ماددەیە زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕەکە دەڵێت، بڕی تەندروستی ماددەی بۆڕۆن لەو یارییەدا بریتییە لە ٣٠٠ میلیگرام بۆ هەر کیلۆیەک و ئەگەر لەو بڕە زیاتر بێت دەبێتە هۆی (ڕشانەوە، سکچوون، هەستیاری و ئازار).

پسپۆڕانی تەندروستی ڕێنمایی دەدەن کە ئەو سڵایمانە بکڕن کە مۆری " CE"ی لەسەرە و ئەوانە هیچ زیانێک بە تەندروستی ناگەیەنن.

سڵایم جۆرە بەرهەمێکە بۆ یاریکردن یاخود بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی بەکاردێت، لە ساڵی ١٩٧٦ بۆ یەکەمجار دروستکرا بە بەکارهێنانی چەند ماددەیەکی کیمیایی و ڕەنگ.





ئەم هەواڵە 6340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad