English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ترسی خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌ی پێده‌كرێت
2018-07-23 [06:58 AM]

​ZNA - هه‌ولێر


بڕیارە ئەمڕۆ لەشارەکانی بەغدا و بەسڕە و چەند شارێکی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدرێت و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە بەغدا بڵاوەی پێکراوە.

 لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەکانی دیکەی شاری بەغدا هێزێکی زۆری ئەمنی لە ترسی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە شاری بەسرە و بەغدا  خۆپیشاندەران داوای دادگایی کردنی گەندەڵکاران و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا و دەسەڵاتی شارەکەیان کرد و رەخنەی تووندیشیان لە بێدەنگی حزبەکان گرت.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و ئاو و كارەبا و هەلیکار بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش 15 خۆپیشاندەر کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون و دەستگیرکراون.

 





ئەم هەواڵە 3163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad