English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆتایی به‌هێرشه‌ چه‌كداریه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر هێنرا
2018-07-23 [07:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هێزەکانی ئاسایشی هەولێر کۆتاییان بەو هێرشە هێنا کە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ئه‌مڕۆ به‌یانی  کرایە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر.

کەمێک لەمەوبەر هێزەکانی ئاسایش کۆتاییان بەو هێرشە هێنا کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کرابووە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر.

به‌پێی زانیاره‌كان ، هەرسێ چەکدارە هێرشبەرەکەی سەر باڵاخانەی پارێزگای هەولێر لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کوژران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23/7/2018 لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی لەلایەن سێ چەکدارەوە هێرش کراوەتە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر و لە کاتی چوونە ژوورەوەدا پۆلیسێک بریندار کراوە کە دوو گوللـە بەر مل و قۆڵی چەپی کەوتووە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad