ZNA – هەولێر
هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکی باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیەدا فیلمێکی ئەنیمەینش لە رێزبەندی یەکەمدا هات.
لەم هەفتەیەدا بەشی سێیەمی فیلمی ئەنیمەیشن "هوتێل ترانسلڤانیا" لە رێزبەندی یەکەمدا هات و لە هەفتەی رابردووش لەهەمان رێزبەندا بوو.
داهاتی ئەم ئەنیمەیشنە لە ماوەی سێ رۆژدا، چوار ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
بەشی دووەمی "ئانت مان" بە کۆکردنەوەی سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی، لە پلەی دووەمدا هات.
ئەم هەواڵە 10546جار خوێندراوەتەوە |