English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراكانەی بەرگری لەش بەهێز دەکه‌ن
2018-07-23 [12:54 PM]

هەولێر _ ZNA



بێگومان بەرگری لەشی مرۆڤ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بەڵام دەبێت ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بیت، بۆ ئەوەی بەرگری لەش بەهێز بێت و ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکان کەمبێتەوە.

ماڵپەڕی ئێم بی سی، باس لە نۆ خواردن دەکات، کە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی ئاستی بەرگری لەشی

1-قارچک، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی2، بی3.

2-گوێچکە ماسی، کە دەوڵەمەندە بە زەنک و توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی هەیە، خڕۆکە سپییەکانی خوێن چالاک دەکات، هاوکات یاریدەی زوو چاکبوونەوەی برین دەدات.

3-شوتی، سەرچاوەی پێکهاتەی دژە ئۆکسانی "جلوتاسیۆن"ە، کە یاریدەی بەرزبوونەوەی بەرگری لەش دەدات دژی نەخۆشییەکان، بەڵام ئەم پێکهاتەیە زیاتر لەبەشی سوری دەوری ناوکەکان هەیە.

4-گەنم، دەوڵەمەندە بە زەنک و پێکهاتەی دژە ئۆکسان، ڤیتامین بی، ماددە ریشاڵیەکان و پرۆتین و چەوری بەسوود.

5-ماست، پێکهاتەی "پرۆپیوتیک"ی تێدایە، کە یاریدەی جەستە دەدات زوو سەرمای نەبێت، هاوکات دەوڵەمەندە بە ڤیتامی دی، کە رێژەی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە.

6-سپێناخ، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، کە یاریدەی جەستە دەدات خانەکانی نوێ بنەوە، هاوکات بڕێکی باش ریشاڵی و پێکهاتەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی تێدایە.

7-چا بە هەموو رەنگەکانییەوە، بڕێکی زۆر ماددەی "بولیڤینول و فلافونویدس"ی تێدایە و دژە ئۆکسانە، کە رووبەرووی نەخۆشییەکان دەبێتەوە و خانەکان نوێدەکاتەوە.

8-پەتاتە، دەوڵەمەندە بە پیتا پرۆتین، کە دەگۆڕیت بۆ ڤیتامین ئەی لە جەستەدا، یاریدەی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرگری لەش دەدات و چرچولۆچی دوادەخات.

9-بروکلی، سەرچاوەی سەرەکی بەرزکردنەوەی بەرگری لەشە، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و سی، پێکهاتەی "جلوتاسیۆن".





ئەم هەواڵە 6070جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad