English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌دادگای فیدڕاڵی عێراق دژی ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران بڕیارێكی ده‌ركرد
2018-07-23 [08:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لەسەر داواى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران عێراق، دادگاى فیدراڵى کارکردن بە یاساى ئیمتیازاتەکانى پەرلەمانتارانى ڕاگرت کە پەڕلەمان پێش تەواوبونى کاتەکەى پەسەندى کردبوو.

دادگاى فیدراڵى لە بەیاننامەیەکى رؤژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە دادگاى باڵاى فیدراڵى دانیشتنى خۆى ئەنجامدا و تاوتوێی ئەو داوایەى کرد کە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران پێشکەشى کردووە بۆ تانەدان لە مادەکانى یاساى پەڕلەمان وپێکهاتەکانى ژمارە (١٣)ى ساڵى ٢٠١٨ کە داواکار داوایکردوە کارکردن بە مادەکانى ئەو یاسایە ڕابگیرێت تا ئەو کاتەى داواکە یەکلایدەکریتەوە.

بەیاننامەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، لەبەر ئەوەى داواکە پشتى بە هۆکارە یاساییەکان بەستوە و لەبەر ئەوەى دادگاى دەستورى کە دادگاى فیدراڵى نوێنەرایەتى دەکات ، بەپشتبەستن بە حوکمەکانى مادەى(١٥١) لە یاساى بەرزکردنەوەى موچە مەدەنیەکان ژمارە(٨٣)ى ساڵى ١٩٦٩و بە مادەى (٩٣) لە دەستور و مادەى (١٥٢) لە یاساى بەرزکردنەوەى مەدەنى بە رێککەوتن کارکردن بەمادەی تانە لێدراوەکانى یاساى پەڕلەمان ڕادەگیرێت تا ئەوکاتەى یەکلادەکرێتەوە، ئەمەش بەپێى دەستور.

پاش ئەوەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دوێنێ یەکشەممە لەدادگاى فیدراڵى تانەى دا لەهەندێک بڕگە و مادەى پەیوەست بەماف و ئیمتیازاتى پەرلەمانتاران کە لەیاساى "ئەنجومەنى نوێنەران و پێکهاتەکانى" دا لە ئازارى رابردوو پەرلەمان بەشێوەیەکى نیمچە نهێنى گەڵاڵەى کردبوو، ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى بەرێککەوتنى ئەندامەکانى بڕیاریدا بەراگرتنى کارکردن لەمادەی تانە لێدراوەکان تا ئەوکاتەى چارەنووسى سکاڵاکەى سەرۆک وەزیران یەکلایی دەکرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad