English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
2018-07-23 [10:00 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێك لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە.
 
لە راگەیاندراوەکەدا کەوێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نێردراوە، ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، کاتژمێر 7:12 خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 23/7/2018، سێ چەکداری تیرۆریست دوای تەقەکردن و بریندارکردنی پۆلیسێک، چوونەتە ناو باڵەخانەی پارێزگای هەولێر.

ئاسایشی هەولێر بە ئاماژەکردن بە شەهیدبوونی کارمەندێکی ئیداریی پارێزگا، کوژرانی هەرسێ تیرۆریستەکەی راگەیاندووە و دانیشتووانی هەولێریش دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، "رەوشی ئەمنیی هەولێر زۆر ئارامە“ و هێزەکانی ئاسایش بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ شکسپێهێنانی هەر هەوڵ و پیلانێکی دوژمنان و تیرۆریستان".

ئەمڕۆ دووشەممە 23/7/2018 و پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی، سێ چەکداری تیرۆریست چوونە ناو باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و دوای چەند کاتژمێرێک، سێ تیرۆریستەکە لەلایەن کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەولێرەوە، کوژران.

 
دەقی بەیاننامەکەی ئاسایشی هەولێر 

police

 





ئەم هەواڵە 6244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad