ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌ياننامه‌يه‌كدا وته‌بێژى فه‌رمى دادگاى باڵاى فيدرالى رايگه‌ياند، دادگاى فيدرالى له دانيشتنى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌دا دادبينى بۆ ئه‌و سكاڵايهكرد كه له‌لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه له دژی سه‌رۆكى په‌رله‌مان تۆماركراوه، بۆ تانه‌دا له ماده‌كانى ياساى په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى ژماره (13)ى 2018، كه داوا ده‌كات كاركردن به به‌به‌نده‌كانی ئه‌و مادانه رابگيردرێت، تا ئه‌و كاته‌ى سكاڵاكه يهكلادهكرێتهوه".
ئهياس سامۆك وته‌بێژى دادگاى باڵاى فيدرالى وتیشی، دادگاى باڵاى فيدرالى پێيوايه دادواكارييهكه لايه‌ن و شێوازه پێويسته ياساييه‌كانى تێدايه، پشتى به توخمه ياسايیهكان به‌ستووه.
سامۆك ئاماژه‌ی دا، دادگاى باڵاى فيدرالى بڕياريدا ئه‌حكامه‌كانى ئه‌و مادانه‌ى تانهيان لێدراوه رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ى سكاڵاى بابه‌ته تانه لێدراوه‌كه به ناده‌ستورى بوونى يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 8074جار خوێندراوەتەوە |