English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ بۆ ڕۆحانی: چیتر ئەو دەوڵەتە نین، لێدوانە شێتانەییه‌كانتان لێ قبوڵ بکەین
2018-07-23 [12:04 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن رۆحانیوتی، دەبێت ئەمریکا ئه‌وه‌ بزانێت کە شەڕی دژ بە ئێران دایکی هەموو شەڕەکانی جیهانە، له‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ئه‌مڕۆ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی، نه‌كه‌ی جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا بكه‌یت ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە،.

دانۆلد ترامپ لە تویتێکدا بۆ روحانی وتی، نەکەی جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا بکەیتەوە ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزایەک دەبیتەوە کە لە مێژوودا تەنها چەند جارێکی کەم بینراوە.

وتیشی، چیتر ئەو دەوڵەتە نین کە لێدوانە توند و شێتانەیی و شەڕانگێزییەکانتان لێ قبوڵ بکەین، ئاگاداربن."

دوێنێ سه‌رۆكی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە کۆنفڕانسی لووتکەی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە وڵاتە بیانییەکان رایگه‌یاند، گەلی ئێران ئاغا و سەروەرن و هەرگیز نۆکەریی کەسیان نەکردووە، بۆیە جەنابی ترەمپ پێت دەڵێم یاری بە ئاگر مەکە، بۆیه‌ دەبێت ئەمریکا بزانێت کە شەڕی دژ بە ئێران دایکی هەموو شەڕەکانی جیهانە و ئاشتی لەگەڵ ئێرانیش دایکی ئاشتییە لە هەموو جیهان.





ئەم هەواڵە 4636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad