English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن... به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كرا
2018-07-23 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن به‌ده‌م زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌سه‌وه‌ چوون، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵیی ژاپۆن كیۆدۆ، ئاشكرای كرد، له‌ شاری كوگایاما باكووری تۆكیۆ پله‌کانی گه‌رما گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 41 پله‌ بووه‌ ئه‌و ئاسته‌ش به‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا داده‌نرێت.

هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما له‌ شاری ناگۆیا تا 39 پله‌ و له‌ تۆكیۆی پایته‌خت تا 37 پله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌ رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا له‌ ژاپۆن 11 كه‌س به‌ هۆی به‌رزبوونەوەی له‌ راده‌به‌رده‌ری پله‌کانی گه‌رماوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ له‌ تۆكیۆ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن به‌ده‌م سێ هه‌زار و 99 حاڵه‌ته‌وه‌ چوون كه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌.

له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ژاپۆن، لانیكه‌م 25 كه‌س به‌ هۆی ناڕه‌حه‌تبوونیان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌ما گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 4600جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad