English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو دز ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی خاوەن نووسینگەیەکی گۆڕینەوەی دراو 
2018-07-23 [01:04 AM]

ZNA  - ھەولێر 



ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادقی سەر بە سلێمانی، دوو کەس ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی خاوەن نووسینگەیەکی دراو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش دەستگیرکران.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق دوو کەس بەناوەکانی "ە ، ک ، س" لەدایکبووی ١٩٩٦ و "ە ، ج ، ن"  لەدایکبووی ١٩٩٧ بەچەکی جۆری دەمانچە و کەلەپچەی پلاستیک و بەدەمامککراوی بە مەبەستی دزیکردن دەچنە سەر ماڵی (ا، ع ، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٥ کە پیشەی ئاڵوگۆڕگردنی دراوە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە ئاکامی پێکھەڵپژان و شەڕ لەنێوانیاندا، تۆمەتبار (ا، ع، ع) بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە دەکات و دەستبەجێ (ە، ک، س ) دەکوژێت و تۆمەتبار (ە ، ج ، ن)یش ھەڵدێت.

دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا، دوای ماوەیەکی کەمیش لە رووداوەکە ھێزەکانی پۆلیس توانیان ھەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار (ا، ع، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٥ کە پیشەی ئاڵوگۆڕگردنی دراوە بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر بەندکراوە. ھەروەھا تۆمەتبار "ە، ج، ن" لەدایکبووی ١٩٩٧ بە پێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر بەندکراوە .

بنکەی پۆلیسی سەیدسادق لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و "تۆمەتبارەکانیش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە".


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 13063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad