English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى نوێى ئه‌مه‌ریكا كرد
2018-07-23 [01:46 AM]

ZNA-هەولێر


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان كین گرۆس، كونسولی پێشوو و ستیڤ ڤاگن، كونسولی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرا و به‌ڕێز گرۆس سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی له ‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی كاركردنیدا و هیوای خواست ئه‌م ئاسانكاری و هاریكارییانه‌ بۆ به‌ڕێز كونسولی نوێ به‌رده‌وام بێت.

شاندی میوان هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت و ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕی كه‌ له‌ ئێستا و داهاتوودا پشتگیرى له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز كین گرۆس له‌ ئه‌ركی نوێیدا خواست و كار و ئه‌ركه‌كانیشی له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تی كه‌ كاتێكی سه‌خت بوو، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوكاری و ئاسانكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ڕێز كونسولی نوێ نیشان دا.

تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری عێراق و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 3052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad