English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى و كۆبیش دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
2018-07-23 [01:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و به‌تایبه‌تی گرژییه‌كانی باشووری عێراق كرا و به‌ڕێز كۆبیش جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست به‌ دیالۆگی جددی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن و به‌ده‌م داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه‌ بچن، جه‌ختیشی له‌ ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و گفتوگۆیانه‌ و له‌ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا، كرده‌وه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ی به‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست كرد كه‌ كۆتایی پێكهاتووه‌ و به‌ پێویستی زانی دادگای فیدرال بڕیاری خۆی له‌سه‌ر دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بدات و په‌سه‌ندی بكات تا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان زیاتر بپرژێنه‌ سه‌ر گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.

 

به‌ڕێزیان ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانى بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا تاكو سه‌قامگیری بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ و داواكاریی خۆپیشانده‌ران له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی حكوومه‌ت له‌ ئێستا و داهاتوودا جێگیر بكرێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

 

تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 1894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad