English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا پشتی خۆپێشاندەرانی عێراق دەگرێت
2018-07-23 [03:53 AM]

​ZNA - هەولێر


باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا، پشتگیری بۆ داوای خۆپیشاندەران و ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەربڕی و جەختیکردەوە، باڵیۆزخانە ئامادەیە هاوکاری حکومەتی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی بکات. ئاماژەی بەوەشداوە، باڵیۆزخانە هەروەها ئامادەیە لە رووی ئابووری و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان هاوکاری حکومەتی عێراق بکات.

نزیکەی سێ هەفتەیە خۆپیشاندان لە ١٠ پارێزگای عێراق دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران داوای دابینکردنی هەلی کار، کارەبا و ئاوی خواردنەوە دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 7534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad