ZNA - هەولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/ 7/ 2018، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: داواى به فیدڕاڵیكردنى پارێزگاكه‌یان، له‌لایه‌ن 15 ئه‌ندامى ئهنجومهمهنهكهوه واژۆى له‌سه‌ر كرا و به‌م نزیكانه بۆ حكوومه‌تى فیدڕاڵی، به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د سڵێتى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه، ڕایگه‌یاند: "تائێستا له كۆى 35 ئه‌ندام، واژۆى 15 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه بۆ به‌هه‌رێمكردنى به‌سڕه، كۆ كراوه‌ته‌وه و به‌پێی یاسا، داواكه پێویستی به‌واژۆى یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه كه ده‌كاته 12 ئه‌ندام.
ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌ش كرد: كه داواكه به‌م نزیكانه بۆ حكوومه‌تى ماوه تهواوبووى عێراقی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆمى له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌ت، داواكه بۆ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌وانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆمه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
ئەم هەواڵە 7720جار خوێندراوەتەوە |